۱۳۹۵ خرداد ۱۷, دوشنبه

راگەیاندن سەبارەت به دەست پێکردنی تێکۆشانم له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا

هاونیشتمانانی خۆشەویست
تێکۆشەران و لایەنگرانی دێموکرات
وەک ئاگادارن ماوەیەک لەوه پێش و به دوای کۆنگرەی ١٦ی حدکدا، له رێگای راگەیاندنێکی کورتەوه دەست له کار کێشانەوەی خۆم لە ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندیی و ئەندامێتی حدک راگەیاندئەمرۆکه به پێویستی دەزانم له سەر هەندێک باس و هۆکارەکانی ئەم بڕیارەم بدوێمبەر له هەموو شتێک و له رێگای ئەم چه‌ند دێڕەوه له ئاست تێکۆشەرانی دێرین و کادر و پێشمەرگەی نێو ریزەکانی حدک وەک هەمیشه رێز و حورمەتی خۆم ده‌نوێنم و به لێکدانەوه و تێڕامان له کۆمەڵێک کێشه و گرفتی جیددی که بەرۆکی حدکیان گرتووه، دەڕوانمه داهاتوو و نیگەرانیی خۆم دەکەمه هەوێنی ئەم نووسراوەیه و به پێویستی دەزانم روو له هاونیشتمانانی خۆشەویستم بکەم.

هۆکاری دەست له کار کێشانەوەم له حدک

ساڵی ٢٠٠٦ به دوای جیابوونه‌وه‌ له حدکا و بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌نه‌دی  "هێڵه گشتییەکانی رێبازی ئێمه'' که کۆمه‌لێک واده و به‌لێنی سیاسی- موبارزاتی و پڕێنسیپی نێوحیزبی له خۆ گرتبوو،  منیش لای حدک‌م هەڵبژاردئەم بەڵێنی و وادانه له کۆنگرەی چاردە و له توێی بەرنامه و ئەساسنامه و بڕیارەکاندا، له لایەن نوێنەرانی کۆنگرەوه پەسند کران و وەک ئەمانەت و ئەرک به رێبەریی هەڵبژێردراو سپێردران.هەموو ئەوانەی ئەو کات لە حدکدا بوون دەزانن کە چ ئیرادە، بڕوا، هیوا و هێزێک لە کۆنگرەی چاردەوە تەحویلی رێبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرە درا، بەڵام مەخابن هەر لە دوای کۆنگرەوە، رۆژ بە ڕۆژ ئەم هیز و توانایە تووشی پەڕتەوازەیی و ئاستەنگ و نائومێدی دەکراهەر زۆر زوو پێشێلکاریی سیاسی – پرێنسیپی ده‌ستی پێکرد (له لابردن درووشمی رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی له داوێنی رۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حدک به بێ پرس و ڕای کومیته ناوه‌ندی را بگره تا شێوه‌ی به‌رێوه‌ بردنی کۆنگره‌ی شازده) و دەتوانم بڵێم لە شەش مانگ دوای کۆنگرەی چاردەوە کەوتمە رەخنەگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتیبە داخەوە وردە وردە وای لێهات کە لادان و پیشێلکردنی بەرنامە و ئەساسنامە، بازدان بەسەر کۆمیتەی ناوەندیدا و تەكڕەوی و گوێ نەدان بە دەنگی ناڕەزایەتی و رەخنە لە ناو ڕێبەریدا، بە جۆرێک رێک بخرێ و هێندێک کەس لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە.
ئیستا ئەم لادان (ـە سیاسی – پرێنسیپیو پێشێلکارییە ئاشکرایە لای کەس شاراوە نییە و لە کۆنگرەی 16ی حدکدا بە ترۆپکی خۆی گەیشتمنیش بە پێی تێگەیشتنم لە کاری تەشکیلاتی و حیزبی، هەمیشە کەسی یەکەمم بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە زانیوە و هەر بۆیەش لە کۆنگرەی 16 دا، زیاتر لە هەموو کەسێک کەوتمە بەر هێرش و بێڕێزی پێکردنئەوەی لە لای من زۆر گرنگ بوو، لادانێکی سیاسی لە رێباز و مێتۆدی کاری حیزبی دێموکرات کە بە هاتنەسەرکاری کاک خالید عەزیزی لە نێو حدکدا جێگیر کراوە و منیش لە ماوەی ساڵی رابردوودا نەمتوانیوە سازشی لەگەڵ بکەمهەر بۆیە لە دوای کۆنگرەی 16، ئەگەرچی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییش بووم، لە توێی نووسراوەیەکی کورتدا، واز هێنانی خۆم لە حدک راگەیاند.پێویستە لێرەدا بڵێم ئەم مەترسییە کە بەرۆکی حدکی گرتووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانێکی زۆری بە حیزبی دێموکراتی کوردستان گه‌یاندووه، دەتوانم بڵێم زیاتر لە هەر هۆکارێکی دیکە‌ دەتوانێ لە سەر دوور خستنەوە و بگرە دژ بە یەکتر کردنی دوو دێموکرات شوێن دانەر بێ.


تێکۆشەران و دڵسۆزانی دێموکرات

باسی هەرە ئەساسیی لای من، داهاتووی دێموکراتە کە بێ گومان لە سەر داهاتووی سیاسی و پرسی کورد لە ئێران شوێندانەرەهەر بۆیە دەبێ بە گرنگی و بایەخی زۆرەوە، بڕوانینە دۆخ و داهاتووی ئەم حیزبەکە چاو لە مێژووی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، دەبینین حیزبی دێموکرات یەکەم حیزبە و زیاترین نرخیشی بۆ گەلەکەی داوەهەر بۆیە حەقی خۆیەتی خاوه‌ندارێتی پرسی کورد له ئێراندا بکات و ئەم حەقەش ئەرکێکی قورسی خستووەتە سەر شانی؛ هەر لەم سۆنگەیەشەوە ئەندامانی حیزبی دێموکرات نابێ لە ئاست ئەم بەرپرسایەتی و ئەرکە کەمتەرخەم بنئێستا کە ناوچە، ئێران، رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات، کەوتوونەتە دۆخێکی تایبەت و هەستیارەوە، دوژمن و ناحەزی سەرەکیی کورد و دێموکرات، واتە کۆماری ئیسلامی، کەوتووەتە بەڕێوەبردنی پیلانێکی چڕوپڕ، لە دژی چارەنووسی حیزبەکەی شەهیدان، پێشەوا قازی محەمەد، دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندیئەم مەترسییە کە لە کەمینی حیزبی دێموکراتدایە، هەموو دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات ئەرکدار دەکات کە وێڕای بە هێند گرتنی، بیر لە ڕاسانێکی سەردەمیانە بکەنەوە.

بیرمەندان، رووناکبیران و لاوانی کورد

ڕابردووی سیاسیمان لەگەڵ ئەوەی کە پڕە لە لاپەڕەی زێڕین و قارەمانێتی و کەسایەتیی جێی شانازی، بەلام بێ کەم و کوڕی و هەڵەش نەبووەنەوە سیاسییەکانی رابردوومان چ باش و چ بێ هەڵە کاریان کردبێ و چ بە هەڵە و کەمکارییەوە، پرسی کورد بە حەل نەکراوی ماوەتەوە و ئەم پرسە ئەمڕۆکە بەرۆکی ئێمە و نەوەکانی دوای ئێمەی گرتووەمن بە تێگەیشتنی خۆم پرسی کورد لە هاوکێشەکانی نێودەوڵەتی، ناوچەیی، ئێران و کوردستاندا دەخوێنمەوە.دیتنەوەی رێگا چارە بۆ پرسی کورد، یان بردنەپێشی کەیسی کورد لە رووی سیاسییەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرک و کارێکی قورس و دژوارە و بێگومان کاری یەک کەس یان بە زۆری یەک شار و ناوچە نییە بەڵکوو وەک لە نێوەکەیڕا دیارە، کارێکی نیشتمانی و کوردستانییەواتە هەموو کوردێک لە هەر شوێنێک و بە هەر شێوەیەک کە بۆی دەکرێ، پێویستە بۆ سەرخستن و چارەسەر کردنی پرسی کورد حەولی خۆی بدات.
بۆ من لەمڕۆکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و لە رۆژژمێری سیاسیمدا، کرماشان، ئیلام و لوڕستان، گرنگیی تایبەت بە خۆی هەیە و بە داخەوە کەم کارییەکی حاشا هەڵنەگر لە مێژووی حیزبی دێموکراتدا بە نیسبەت ئەم بەشەی نیشتمان دەبینرێپێم وایە ئەم بەشە لە نیشتمان لە رووی سیاسییەوە، دەتوانێ فاکتەری یەکلاکەرەوە بە نیسبەت داهاتووی سیاسیی کوردستان (لە ئێرانبە باشترین و خراپترین حاڵەت بێ.
باسی ژنان لە حیزبی دێموکراتدا، بەڕۆژ بوونی گوتاری سیاسی، شەڕی فکری و خەباتی چەند رەهەندی وەک زەروورەتێک لەم سەردەمەدا و ... دەیان پێویستی و زەروورەتی تر، پێمان دەڵێن کە گرنگی دان بە رووناکبیران، بیرمەندان، ئاکادیمیسیەنەکان، ژنان و لاوان، ئەرکێکی حەیاتییە و پێویستە پرسی سەرەکی لە کار و تێکۆشانی رۆژانەماندا بێوەک خۆم باوەڕم بە پێداچوونەوە و نوێژەن کردنەوە و چاکسازیی چەند رەهەندی لە پەکەیجی خەباتماندا هەیەهەر بەم نەفەس و تێڕامان و هیوایە، دەڕوانمە داهاتووی حیزبی دێموکرات و بۆ سەرخستنی شۆرشی کورد له ئێران بە پێی توانای خۆم، هه‌وڵ ده‌ده‌م.
به دوای لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی خۆم، پێویسته بلێم که؛ به خۆشیه‌وه هێشتا پڕێنسیپ و ئوسوول له لای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بایه‌خی خۆی هه‌یه و بۆ خزمه‌ت به رێبازی رێبه‌رانی شه‌هیدمان ده‌چمه نێو ریزه‌کانی حدکا. 


سڵاو بۆ شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزیان
رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو تێکۆشەرانی دێمۆکرات و نیشتمانپەروەرانی نێوخۆی وڵات
سڵاو له ئازادی
کاوه ئاهەنگەری

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر